رووداو - تەندروستی
قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لیژنەکانیان رێگریان لە فرۆشتنی 997 پارچە سریلاکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و دەڵێت، ''خاوەنەکەی بەنیاز بووە بەسەر هاونیشتمانییاندا ساخیان بکاتەوە''.
ئەمڕۆ دووشەممە 22-9-2025 هیوا ساڵح، نوێنهری بهڕێوهبهرایهتیی تهندروستی له لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامییهتی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، دەستیان بەسەر 997 پارچە سریلاکی ماوەبەسەرچوودا گرتووە کە ناوە بازرگانییەکەی (میدۆلاک)ـە.
هیوا ساڵح دەڵێت: هاونیشتمانییان چاوکراوە بن لە کڕینی هەر بەرهەمێکی خۆراکی و بە باشی جەخت لە ماوەی بەسەرچوونی بکەنەوە و سەیری مەرجی کۆگەکردنی بەرهەمەکان بکەن.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای کردووە، سریلاکەکە لە 585 پاکەت و 412 قوتوو پێکهاتبوون و خاوەنەکە کارتۆنی سریلاکەکانی گۆڕیوە بۆ ئەوەی بەرواری بەسەرچوونەکەیە نەناسرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ