توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: بەهۆی بێکارییەوە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان تەنگژەی دەروونییان تووشبووە

22-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەریدەخات، بێکاری لەنێو گەنجاندا دووچاری تەنگژەی دەروونییان دەکات و وایان لێدەکات، زیاد بیربکەنەوە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن رەفیق ساڵح، پسپۆڕی دەرووندروستی لە زانکۆکە لە میانەی ماستەرنەماکەیدا لەسەر 400 گەنجی بێکاری دەڤەری سۆران کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە بوون، کرا و دەریخست؛ گەنجان دوای تەواوکردنی زانکۆ و پەیمانگەکان، زیاد بیردەکەنەوە لە داهاتوویان و زۆرجاریش ئەوە تووشی تەنگژەی دەروونییان دەکات کە بە خەمۆکی و تیکچوونی دەروونی کۆتایی دێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-10-2025 رەفیق ساڵح بە رووداوی راگەیاند، بێکاری سەرچاوەی سەرەکیی گوشار و زیادبیرکردنەوەیە، بەتایبەتیش کاتێک ئابووری پاشەکشە دەکات و دەرفەتی کار کەم دەبێتەوە، کۆمەڵێک زیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و باری دەروونیدا رەنگدەداتەوە.
 
رەفیق ساڵح ئەنجامەکانی توێژینەوەکە بەم شێوەیە روون دەکاتەوە؛
 
- گەنجانی بێكاری دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان زێدەڕۆیی بیركردنەوە و تەنگژەی دەروونیان هەیە و لە ئاستێكی بەرزدایە، لەهەمانكاتدا هیوایان نییە.
 
- زێدەڕۆیی بیركردنەوە، تەنگژەی دەروونی زیاد دەکات، ئەمەش بێهیوایی زیاد دەکات.
 
-  تاوەکو تەمەنی گەنجان روو لە زیادبوون بێت، گەنجانی بێكار تەنگژەی دەروونییان زیاتر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە