ئاسایشی دهۆک دەست بەسەر چەندان بەرهەمی جوانکاریی قاچاخ دا دەگرێت

23-01-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، دەستیان بەسەر چەندان بەرهەمی قاچاخی جوانکاریدا گرتووە کە بە ئۆنلاین فرۆشراون.
 
بەپێی ئاسایشی دهۆک، چەندین سکاڵا بۆ ئەو شوێنانە هاتوون کە دەرمانی ئۆنلاین دەفرۆشن و بەرهەمەکانیان ساختەن، لە بارەی ئەو جۆرە دەرمانانەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-1-2025 دکتۆر ئەحمەد عوبەید، سەرۆکی لقی زاخۆی سەندیکای دەرمانسازان بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری دەرمانە ئۆنلاینەکان قاچاخن و پێویستە خەڵک لە شوێنی باوەڕ پێکراو بیانکڕێت.
 
ئاسایشی دهۆک داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، هەر سەرپێچییەکی لەو شێوەیەیان بینی راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی 106ـی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک.
 
دکتۆر ئەحمەد عوبەید دەڵێت: هەر دەرمانێک ستیکەری پێوە نەبێت واتە هیچ بنەمایەکی نییە و باوەڕ پێنەکراوە لەلایەن وەزارەتەوە.
 
دکتۆر ئەحمەد ئەوەش باسدەکات کە هەر شوێنێک دەرمانی قاچاخ بفرۆشێت لە پێبژاردن و داخستنی شوێنەکە بگرە تاوەکو دەستگیرکردن سزادەدرێت، بەتایبەت ئەو شوێنە نایاساییانەی دەرمانیان تێدا دەدۆزرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە