رووداو - تەندروستی
داواکاری گشتیی نیویۆرک سکاڵا لەسەر 13 کۆمپانیای فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤەیپ دەنوسێت و کۆمپانیاکان بە فریودانی گەنجان تۆمەتبار دەکات.
لێتیتا جەیمس داواکاری گشتیی نیویۆرک لە ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیێنێت، ئەو 13 کۆمپانیایە ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی بە نایاسایی دەفرۆشن و ئامانجیان فریودانی گەنجان و منداڵانە.
لێتیتا جەیمس دەڵێت، ''ئەوان نیکۆتین بەشێوەیەک دەردەخەن کە سەلامەتە و گەنجان گیرۆدە دەکەن، دواتر قەیرانێکی تەندروستیی گشتیی گەورە دروست دەکەن."
لە بەیاننامەکە هاتووە، داواکار داوای سەدان ملیۆن دۆلار دەکات ئەمەش وەک سزا و پێشێلکاری یاساکانی وڵات و زیانگەیاندن بە تەندروستیی گشتی.
بەگوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، کۆمەڵێک رێکار بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی تووتن گیراونەتەبەر، لەوانە قەدەخەکردنی بەکارهێنان، فرۆشتن و بازرگانیکردن بە بەرهەمەکانی تووتن لە چەند ولایەتێک و کەمکردنەوەی بڕی نیکۆتین لە بەرهەمەکانی تووتن بە گشتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ