رووداو - تەندروستی
ئەندامێکی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی دهۆک هۆشداری دەداتە ئەوانەی ڤەیپ و نێرگەلە دەفرۆشن و دەڵێت: هەر کەسێک ڤەیپ و نێرگەلە بفرۆشێت، سزای تووندی دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-4-2025 عەقید زەکی حەسەن، ئەندامی لیژنەی باڵای قایمقامیەتی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، نابێت ڤەیپ لە هیچ جێیەک بفرۆشرێت.
عەقید زەکی حەسەن دەڵێت: ''هەر کەسێک ڤەیپ بفرۆشێت، سزای تووندی دەدرێت''، هاوکات هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو لە دهۆک گوتی، دوو ساڵە فرۆشتن و مامەڵەکردن بە ڤەیپەوە قەدەخەیە.
ئەگەر بڕیارت داوە واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بهێنیت و نازانیت چۆن دەستپێبکەیت؟ لە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ خۆت تۆمار بکە، بۆ ئەوەی چانسیشت هەبێت لە بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمەتر سفر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ