رووداو - تەندروستی
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا لە ئامێری پشکنین و تۆمارکردنی پیسبوونی ژینگە بە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان، هیچ تیشکدانەوەیەک تۆمار نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا گوتی، لە هەموو پارێزگاکان ئامێری پێشکەوتووی چاودێریکردنی تیشک دانراون و تائێستا هیچ پێوانەیەکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە.
بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، ئێستا ئامێرەکان چەند کاژێر جارێک پێوانەی بوون و نەبوونی مادە تیشکاوەرییەکان دەکەن لە ئەگەری بوونی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی هێرشەکانی جەنگی ئیسرائیل-ئێران.
دوێنێ ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران و بەمەش مەترسیی تیشکدانەوە و دەرچوونی مادە تیشکاوەرییە زیانبەخشەکانی لەو وێستگانەوە زیاد کرد. بەتایبەت لەسەر دانیشتووانی شارەکانی نزیک لەو وێستگانە. {لێرە دووریی شارەکان لەو وێستگانەوە بزانە}.
ئەوانەی شوێنەکانتان نزیکن لە وێستگە ئەتۆمییەکان، بەم شێوەیە خۆتان بپارێزن؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ