تەندروستی
لەکاتی باسکردنی مەترسیی تیشکدەرە ئەتۆمییەکان لەسەر بڵاوبوونەوە و زیانەکانی لەلایەن ئەو پڕۆفیسۆرەوە.
رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆرێک رایدەگەیێنێت، مەترسیی مادە تیشکەدەرەکانی ئەتۆم لەسەر دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زۆر کەمە یاخود مەترسیی لەسەر نییە.
ئەمڕۆ دووشەممە 23-6-2025 پڕۆفیسۆر د. سەڵاح رەزا، پسپۆڕی نانۆتەکنەلۆژی بە رووداوی راگەیاند، دووریی هەرێمی کوردستان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە سەروو 100 کیلۆمەترە و ئەمەش دەچێتە خانەی ناوچە سەلامەتەکان لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی.
ئەوەشی روون کردەوە، ئاراستەی با لە ئێرانەوە بەرەو باشووری رۆژئاوایە و بەرەو وڵاتانی خەلیجە، بۆیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی تیشکەکان کەمترە.
دوێنێ ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران و بەمەش مەترسیی تیشکدانەوە و دەرچوونی مادە تیشکاوەرییە زیانبەخشەکانی لەو وێستگانەوە زیاد کرد. بەتایبەت لەسەر دانیشتووانی شارەکانی نزیک لەو وێستگانە. {لێرە دووریی شارەکان لەو وێستگانەوە بزانە}.
ئەوانەی شوێنەکانتان نزیکن لە وێستگە ئەتۆمییەکان، بەم شێوەیە خۆتان بپارێزن؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ