لێکۆڵینەوەیەکی فراوان: رۆژانە ئەنجامدانی کاردیۆ 40٪ ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە

23-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی فراوان کە لەسەر زانیارییەکانی 7 ملیۆن کەس کراوە، دەریدەخات؛ راهێنانەکانی کاردیۆ 40٪ ئەگەری مردنی پێشوەختە کەم دەکەنەوە.
 
لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لە زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالیا لەبارەی راهێنان و چالاکییە جەستەییەکان، بەراوردکاریی 85 توێژینەوەی تێدا کراوە و دەرکەوت، وەرزشەکانی کاردیۆ مەترسیی مردنی پێشوەختە کەم دەکەنەوە، ئەوەش بە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و قەڵەوی.
 
گریگۆر میلکە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: چالاکیی جەستەیی رۆژانە رۆڵی گرنگی هەیە لە تەمەندرێژی و بە تەندروست مانەوە لە بەساڵاچووندا.
 
بەپێی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی وەرزش، وەرزشی کاردیۆ مەترسیی تووشبوون بە 9 شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و رۆژانە نیو کاژێر وەرزشەکانی کاردیۆ بکرێن وەکو؛ 'پایسکیلسواری، راکردن، مەلەکردن، پەتپەتێن، سەماکردن، شاخەوانی و چەندانی دیکە'.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە