ئەنجامی توێژینەوەیەک: مۆبایل و ئایپادەکان منداڵ بەرەو مەرگ دەبەن

23-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

هۆشداریی جیدی دەدرێت لە مەترسیی بەکارهێنانی مۆبایل و ئایپاد لە خوار 13 ساڵی، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەو منداڵانەی پێش تەمەنی 13 ساڵی سۆشیاڵ میدیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن، دەشێت دەروونیان بۆ کاری خراپ، ناڕێکیی هەستەکان، دابڕانی کۆمەڵایەتی و رەنگە لەنێوچوونی ژیانیشیان ببات.
 
توێژینەوەکە لە تاقیگەی مێشک و دەماری ساپیەن لە ئەمریکا کراوە و توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد و ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانیی هیندستان سەرپەرشتیان کردووە، لەسەر 100 هەزار گەنج لە 40 وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە و دەرکەوت، بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لە خوار تەمەنی 13 ساڵییەوە نەک تەنیا ناڕێکیی دەروونی، بەڵکو هەستی خۆکوشتن و بێبەهایی لای منداڵەکە دروست دەکات.
 
د. تارا سیاگاراجان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەنجامەکان هۆشدارییەکی گشتییان لێ دروست دەبێت کە مەترسییەکی زۆربەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەردەخات.
 
ئەو دەشڵێت: 48٪ـی منداڵە کچەکان کە هەر لە سەرەتای تەمەنیانەوە مۆبایل و ئایپادیان بەکارهێناوە، بیری خۆکوشتنیان هەبووە، تەنانەت لە کچان هەستی بێبایەخی و دابڕانی کۆمەڵایەتی زۆر زیاتر بووە لە منداڵە کوڕەکان.
 
توێژینەوەیەک لە هەرێمی کوردستان کراوە و دەریدەخات، 50٪ـی منداڵان رۆژانە زیاتر لە سێ کاژێر لەبەردەم شاشەکانن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە