پۆدکاستی کلینیکاست؛ هەموو پێوەدراوێکی دووپشک بچێتە نەخۆشخانە

23-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. سۆلین کاوە - د. هونەر رێبوار
د. سۆلین کاوە - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست لەبارەی پێوەدانی دووپشک و گەستنی مار بوو، میوانکەی د. هونەر رێبوار دەڵێت: رێژەی پێوەدانی دووپشک و گەستنی مار زیاد بووە و زۆرترین قوربانیش ئەوانەن کە دانیشتووی دەرەوەی ناوەندی شارەکانن.
 
د. سۆلین کاوە، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: شوێنی پێوەدانی مار و دووپشک نەمژرێت، ئەوانەشی مار پێوەیان داوە پێویستە شوێنەکە نەبەسترێت و دەبێت بە جوانی بشۆردرێت، ئینجا بە خێراییش بگەیێندرێتە نەخۆشخانە.
 
د. سۆلین کاوە هۆشداری دەدات، هەموو پێوەدراوێکی دووپشک دەبێت بێتە نەخۆشخانە، چونکە چاودێریی دەکرێت و رەنگە دژەژەهریشی بدرێتێ.
 
لەکاتی پێوەدانی دووپشک ئەمانە بکرێن؛
 
شوێنی پێوەدان بشۆردرێت 
بەفر دابنرێت
شوێنەکە نەجووڵێندرێت
ئازارشکێن بەکاربێت
مژینی ژەهرەکە نەکرێت
شوێنەکە نەبەسترێت
 
لەم کاتانەدا پێوەدراوی دووپشک بچێتە نەخۆشخانە 
سڕبوون 
گەشکە 
هەناسەتەنگی
رشانەوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە