نەخۆشخانەی وێڵفەر لە هەولێر 100 پشکنینی بێبەرامبەری مەمک بۆ خانمان دەکات

23-10-2025
بڕوا فەرهاد
هاژە قەندیل، مایکڕۆبایۆلۆجیست لە نەخۆشخانەی وێڵفەر
هاژە قەندیل، مایکڕۆبایۆلۆجیست لە نەخۆشخانەی وێڵفەر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی وێڵفەر لە شاری هەولێر، وەک پاڵپشتییەک بۆ هەڵمەتی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک ناسراو بە "لونای پەمەیی"، 100 پشکنینی پێشوەختەی مەمک بەبێ بەرامبەر بۆ خانمان ئەنجام دەدات.
 
هاژە قەندیل، مایکڕۆبایۆلۆجیست لە نەخۆشخانەی وێڵفەر، بە رووداوی رایگەیاند، "وەک نەخۆشخانەی وێڵفەر پاڵپشتیی هەڵمەتی لونای پەمەیی دەکەین و ئامانجمانە خانمان پشکنینی پێشوەختە بکەن."
 
بە گوتەی هاژە قەندیل، هەڵمەتەکە کاریگەریی ئەرێنی هەبووە و تەنیا لە یەک رۆژدا نزیکەی 50 خانم سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی مەمک، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی هەڵمەتەکەوە، رێژەی ئەو خانمانەی پشکنینی پێشوەختە دەکەن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
 
ئەو مایکڕۆبایۆلۆجیستە باسی لەوە کرد کە هەڵمەتی "لونای پەمەیی" دەورێکی باشی هەبووە لە هۆشیارکردنەوەی خانمان سەبارەت بە مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختە.
 
لە کۆتاییدا، هاژە قەندیل داوای لە هاووڵاتییان کرد و گوتی، "داوادەکەم هانی خانمانی خێزانەکەتان بدەن بۆ ئەوەی بچن پشکنینی پێشوەختەی مەمک بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە