بەرپرسێکی تەندروستیی هەولێر: بەراورد بە پار، 10٪ بۆ 15٪ـی دژەبەکتریاکان کاریگەرییان لەسەر بەکتریاکان نەماوە

23-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دیلان هەدیەتوڵڵا، سەرۆکی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
د. دیلان هەدیەتوڵڵا، سەرۆکی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمان لە تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بەراورد بە ساڵی رابردوو بەشێکی دەرمانە دژەبەکتریاییەکان 10٪ بۆ 15٪ کاریگەرییان نەماوە بۆ چارەسەری نەخۆش لە هەوکردن (ئیلتیهابات).
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-11-2025 د. دیلان هەدیەتوڵڵا، سەرۆکی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان لەنێو تووشبووانی شێرپەنجەدا زۆرە و ئەمەش بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان.
 
د. دیلان هەدیەتوڵڵا نموونەی دوو دژەبەکتریا دەهێنێتەوە کە رۆژانە بەکاردەهێندرێن بۆ چارەسەر وونی دەکاتەوە، ''ساڵی رابردوو بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانی میڕۆپێنیم (meropenem ) رێژەی 7٪ بوو، بەڵام ئەم ساڵ بووە بە 22٪'' و ''دژەبەکتریاش هەیە نزیک بووەتەوە لەوەی کە ئیدی بۆ هیچ نەخۆشێک بەکارنەهێندرێت، چونکە زۆرترین بەکتریا دژی ئەو دەرمانە بەهێز بووە، وەکو دەرمانی میسۆپریم (methoprim) کە ساڵی رابردوو رێژەی بەهێزبوونی دژی بەکتریاکان 83٪ بوو، بەڵام ئەم ساڵ بووە بە 96٪''.
 
جەختیشی لەوە کردەوە، وەکو تەندروستیی هەولێر بەردەوامن لە هۆشیارکردنەوەی هاونیشتمانییان و بڵاوکردنەوەی رێنوێنییەکانی دروستبەکارهێنانی دەرمان لەلایەن پزیشکان و خەڵکەوە. 
 
د. دیلان ئاماژەی بەوەشدا، لە ئاژەڵانیش ئەو مەترسییە پێویستە رەچاو بکرێت و دەرمان بە دروستی و بەپێی پێویست بۆ ئاژەڵان بەکاربێت، چونکە دەکرێت بەکتریا بەهێزەکان لەڕێگەی بەرهەمی ئاژەڵەکانەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێنەوە.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە ساڵی 2023دا رێژەی دۆزینەوەی بەکتریا بەهێزەکان لەنێو نموونەی ئەو شانە و خانانەی لە نەخۆشەکان وەرگیراون لە پارێزگای هەولێر 46.5٪ بووە، بەڵام لە ساڵی 2024 بووە بە 48٪.
 
لێرەوە راپۆرتێک ببینە لەبارەی مەترسیی بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان.
 
بزانە بۆچی ئەوانەی لە چاودێریی چڕن بە ئاسانی چاک نابنەوە؟
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.