بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک: ڤەیپکێشان لەنێو قوتابیان لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە

23-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە.
بەڕێوەبەری قوتابخانەکە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لە رانیە، رایگەیاند، کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ناسراو بە ڤەیپ، لەنێو قوتابییاندا زیادی کردووە و لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 23-11-2025 مامۆستا عەبدولسەلام بایز، بەڕێوەبەری قوتابخانەی توانستی بنەڕەتی لە رانیە بە رووداوی راگەیاند، "لەنێو قوتابخانەکاندا سیمینارمان بۆ قوتابیان کردووە و لە زیانەکانی ڤەیپکێشان ئاگادارمان کردوونەتەوە."
 
مامۆستا عەبدولسەلام بایز ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو ئێستا 2 ڤەیپم لەنێو قوتابخانەکەمدا گرتووە، تەنیا مامۆستا بەرپرسی قوتابی نییە لەنێو قوتابخانەدا بەڵکو وەکو خێزان لە دەرەوەی قوتابخانەش بەرپرسیارەتی لەسەر شانە."
 
ئەو بەڕێوەبەرە رێنمایی کەسوکاری قوتابیان دەکات و دەڵێت، "ئاگاداری منداڵەکانتان بن و هاوڕێیەکانیان بناسن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە