رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کاڵایەنەی مادەی پیفاسیان تێدایە و رۆژانە بەکاردەهێندرێن، مەترسی تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکەن.
دەزگاکە ئاشکرای دەکات، مادەی PFAS بەرگریی جەستە لاوازدەکات و پێکهاتەی جینەکان تێکدەدات، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی، بەتایبەت چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاددەکات.
بەرپرسی بەشی خۆراکزانی لە زانکۆی سەڵاحەدینیش هۆشداری لەبەرکەوتوانی مادەی پیفاس ددات، داواش دەکات خانمان لەبری پاککەرەوەکان ماددەی سروشتی بەکار بهێنن.
لە بەدواداچوونێکی مەیدانی رووداو، د. رۆندک ئەحمەد، بەرپرسی بەشی خۆراکزانی لە زانکۆی سەڵاحەدین ئاماژە بەوەدەکات، ماددەی پیفاس لە ناو مادە پاککەرەوەکان، هەندێک جۆری شامپۆ و کەلوپەلە پلاستیکییەکاندا هەن و هیچ بڕێکی پیفاس بۆ بەکارهێنان یان بەرکەوتن سەلامەت نییە.
بە گوێرەی FDA, ماددەی پیفاس لە نایلۆن و سفرەی سەفەری و یارییەکانی منداڵان و ماددە پاکەرەوەکانیشدا هەیە و لە ساڵی 2022ـەوە مەترسییەکانی خراونەتەڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ