توێژینەوەیەک: کەمخەوی هۆکارێکی گرژبوونی کۆڵۆنە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، کەمخەوی تەنیا ماندوویێتیی چاوەکان نییە، بەڵکو کاریگەریی لەسەر تەواوی جەستە دەبێت و ریخۆڵەکانیش لەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کەمخەوی بێبەش نین.
 
توێژەرانی سکووڵی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد ئاشکرای دەکەن، کەمخەوی ئەگەر دوو بۆ سێ شەویش بێت خانەکانی ریخۆڵە تێکدەدات و ئەگەری دروستبوونی برین و گرژبوونی کۆڵۆنیش زیاد دەکات.
 
د. دراگانا رۆگۆلیا، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە زانکۆکە دەڵێت: کەمخەوی زیان بە مێشک دەگەیێنێت و لەو روانگەیەشەوە فەرمانی ریخۆڵەکان تێکدەدات.
 
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، 10٪ـی دانیشتووانی جیهان بەدەست کەمخەوی و خەوزڕانەوە دەناڵێنن، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە گرژبوونی کۆڵۆن، شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن و تەنانەت شێرپەنجەش زیاد دەکات.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک شەش رێگە دەبنەهۆی باشترکردنی خەو:
 
1. پێویستە نیکۆتین و کافایین، ژەمی قورس پێش خەوتن نەخورێن.
2. ژوورێکی سارد، تاریک و بەکارنەهێنانی شاشە پێش خەوتن، کوالێتیی خەو باش دەکەن.
3. خەوتن لەماوەی رۆژدا کەمتر لە یەک کاژێر بێت.
4. رۆژانە وەرزش و جووڵەی بەردەوام هەبێت.
5. گوشار و دڵەڕاوکێ کەمبکرێنەوە.
6. کاتەکانی خەوتن و لەخەوهەستان دیاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک لەسەر جێگەکەیەتی. وێنە: خبرنی

رۆژووگرتن هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنی پیاوان کەم دەکاتەوە؟

رۆژووگرتن کاریگەریی تەواوی لەسەر جەستە و دەروون هەیە و بەشێکی ئەو کاریگەرییانە ناوازەن بەتایبەت توانای دژەشێرپەنجە و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر. پیاوانی بەڕۆژوو بە درێژایی مانگی رەمەزان دووچاری بێهێزی، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و ماندوویێتی دەبنەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا تێستۆستیڕۆنیان کەم دەکات؟