هۆکارێکی کەمزاندراوی دڵەڕاوکێی نەوجەوانان ئاشکرا دەکرێت؛ لە هەموو ماڵێکدا هەیە!

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شیکارییەکی نوێ هۆکارێکی نوێی دڵەڕاوکێ لەنێو نەوجەوان و گەنجاندا ئاشکرا دەکات، خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکانن.
 
شیکارییەکە لە زانکۆی بۆرنمۆس لە ئینگلاند کرا و چەندین توێژینەوەی جیهانی خەمڵاند و دەرکەوت، خواردنەوە شیرینەکان و بەتایبەتیش گازییەکان ئەگەری دڵەڕاوکێ و خەمباری لە گەنجاندا زیاد دەکەن، تەنانەت زۆرینەی کەسە خەمبارەکانیش پەنا بۆ ئەو خواردنەوانە دەبەن.
 
د. کڵۆی کاسی، پسپۆڕی خۆراک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئێستا هۆکارەکانی خەمباری و دڵەڕاوکێ بۆ شێوازی نادروستی ژیان دەگەڕێتەوە بەتایبەت خەو، خۆراک و دەروون.
 
د. کڵۆی گوتی، ''رێژەی دڵەڕاوکێ لەنێو نەوجەواناندا زیادبووە و دەشتواندرێت بە شێوازی ژیانی تەندروست کۆنتڕۆڵ بکرێت''.
 
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیاوێک لەسەر جێگەکەیەتی. وێنە: خبرنی

رۆژووگرتن هۆڕمۆنی تێستۆستیڕۆنی پیاوان کەم دەکاتەوە؟

رۆژووگرتن کاریگەریی تەواوی لەسەر جەستە و دەروون هەیە و بەشێکی ئەو کاریگەرییانە ناوازەن بەتایبەت توانای دژەشێرپەنجە و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر. پیاوانی بەڕۆژوو بە درێژایی مانگی رەمەزان دووچاری بێهێزی، کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی و ماندوویێتی دەبنەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا تێستۆستیڕۆنیان کەم دەکات؟