بەرنامەی دکتۆر ئاراس؛ یاپراخ ''دۆڵمە'' بە گەرمکردنەوەی، مادەی شێرپەنجەیی لێ بەرهەمدێت

24-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی نهێنییە تەندروستییەکانی جۆرەکانی یاپراخ ''دۆڵمە'' بوو و هەردوو میوانەکەی کە پسپۆڕی خۆراک بوون کۆک بوون لەسەر ئەوەی، ''نابێت یاپراخ گەرم بکرێتەوە، چونکە گەڵاکەی مادەی شێرپەنجەیی لێ بەرهەمدێت''. میوانێکی دیکەش بە چەند گرووپێک دەڵێت کە دۆڵمە بە کەمی بخۆن.
 
د. هەڵگورد عەلی، پسپۆڕی خۆراک یەکێکە لە میوانەکان و روونی دەکاتەوە، لەنێو گەڵای مێو و سڵق مادەی نیترات هەیە، بە دووبارە گەرمکردنەوەی گەڵاکە ئەو نیتراتە دەبێتە نیتریت و نیترۆسامین کە هەردووکیان شێرپەنجەیین.
 
د. دوعا شێخ مووس، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: گۆشتی نێو یاپراخ بێ چەوری بێت و باشترە لەبری رۆن، زەیتی زەیتوونی بۆ بەکاربێت، برینجیش هی درێژ بەکاربێت باشترە.
 
د. بەهادین قادر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو باسی ئەو گرووپانە دەکات کە دەبێت دۆڵمە ''یاپراخ'' بە کەمی بخۆن وەکو؛ 
 
- تووشبووانی شەکرە
- تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ
- ئەوانەی بەردی زراویان هەیە
- ئەوانەی دەرچەی گەدەیان شلە
 
هەروەها دەڵێت: منداڵانی خوار یەک ساڵان بە هیچ شێوەیەک نابێت دۆڵمە بخوات.
 
بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە لە یوتیوب.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.