رووداو - تەندروستی
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرای دەکات، کەمیی ڤیتامین D زیاتر لەنێو دانیشتووانی شارەکان بڵاوە، چونکە کەمتر بایەخ بە خواردنی خۆراکە دەوڵەمەند بە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان دەدەن و دەڵێت: ''تاکەکانی سەدەی 21 برسین''.
ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025 پڕۆفیسۆر هەڵگورد فەتحوڵڵا، راوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناو لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا پێشنیاز دەکات، رۆژانە خۆدانەبەرخۆر هەبێت و باشترین کاتیش بەیانیانە تاوەکو کاژێر 10:00.
پڕۆفیسۆر هەڵگورد فەتحوڵڵا دەڵێت: سەرەڕای زۆریی خۆراک و زۆرخۆریی تاکەکانی ئەم سەدەیە، بەڵام هێشتا بە تاکی برسی هەژمار دەکرێن واتا تاکی برسین لە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان.
بەپێی FDA، سەرچاوەکانی ڤیتامین D ئەمانەن؛ قارچک، سینگی مریشک، شیر، ماست، پەنیر، تیشکی خۆر، زەردێنەی هێلکە و ماسی.
لە کۆتاییدا ئەو پڕۆفیسۆرە هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، تاوەکو پێویست نەبێت پەنا نەبەنە بەر تەواوکەرە خۆراکییەکان و دەرمان بۆ بەرزبوونەوەی ڤیتامین D و بە سرووشتی پشت بە سەرچاوەکانی ببەستن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ