توێژینەوەیەک: دووگیانبوونی سەروو 40 ساڵان مەترسیدارە

25-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، دووگیانبوونی تەمەنە گەورەکان ئەگەری تووشبوون بە لێکەوت و پاشهاتە مەترسیدارەکانی دووگیانی و لەدایکبوون زیاد دەکات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆپسالا لە سوێد کرا و زانیارییەکانی 300 هەزار منداڵبوون و دایکی دووگیان تاوتوێکران؛ دەرکەوت، ئەو خانمانەی دوای تەمەنی 40 ساڵی دووگیان دەبن، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن لەماوەی دووگیانییەکەیاندا زۆرە.
 
ئەوەش دەرکەوت، زۆرینەی ئەو منداڵانەی دایکیان سەروو 40 ساڵان بووە، بە ناکامی لەدایکبوون و دووچاری ناڕێکییەکانی لەدایکبوون بوونەتەوە.
 
د. سۆفیا ڤۆس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: دووگیانبوون لەدوای تەمەنی 45 ساڵیدا 95٪ ئەگەری تووشبوون بە لێکەوتە مەترسیدارەکان بۆ دایک و کۆرپەلەکەشی زیاد دەبێت بەتایبەت لەبارچوون و منداڵبوون بە ناکامی.
 
دەشێت بەهۆی بەکارنەهێنانی رێگەکانی رێگری لە دووگیانبوون، هاوژینانی سەروو 40 ساڵان منداڵ دروست بکەن و ژیانی خانمەکە و کۆرپەلەکەشی بکەوێتە مەترسییەوە؛ لێرەوە باشترین رێگەکانی رێگری لە دووگیانبوون بزانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.