پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی: خەوی رۆژ هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ و نائاسوودەیی زیاد دەکات

24-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ئێستا کە کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە خەڵکانێکی زۆر بە دەم هەواڵەکان و تیڤی و سۆشیاڵ میدیاکانەوە دادەنیشن و ئاگاداری هەواڵەکانن، پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژی رایدەگەیێنێت، درەنگخەوتن لێکەوتی مەترسیداری دەبێت و هۆکارێکی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و دەروونە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24-6-2025 د. دلێر گەڵاڵی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەوانەی کەمتر دەخەون زیاتر ئارەزووی خۆراکە خێرا و ناتەندروستەکان دەکەن، ئەمەش چەوری و بڕێکی زۆر لە شەکر وەردەگرن و دەشێت قەڵەو ببن.
 
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی خەوی شەوان بە خەوتن لە رۆژدا د. دلێر گەڵاڵی دەڵێت: ''خەوی رۆژ قەرەبووی خەوی شەو ناکاتەوە، چونکە هۆرمۆنی میلاتۆنین کە هی خەوە لە شەواندا دەردەدرێت و ئەگەر کەسێک بە رۆژ بخەوێت، ئەوا بە پێچەوانەوە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ دەردەدرێت کە هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ و نائاسوودەییە''.
 
لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نەخەوتن مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.
 
مەترسییەکانی درەنگخەوتنیش دەکرێت کورتخانەیەن و درێژخایەن ببێتە هۆی؛
 
- قەڵەوی  
- لاوازیی بەرگریی جەستە 
- کەمیی سەرنج 
- نەخۆشیی دەروونی 
- مەترسیی زیادبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).