نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر: نۆژەندەکەینەوە و هیچ بەشێکمان نەوەستاوە

24-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، هیچ بەشێکی نەخۆشخانەکە ناکەنە تایبەت و هیچیشیان نادرێنە کەرتی تایبەت. وەستانی کارکردن لە چەند بەشێکیش بە ناڕاست ناودەبات. 
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دێسکی تەندروستیی رووداو کەوتووە، بەشێکی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەبێتە نەخۆشخانەیەکی نیمچە تایبەت، نەخۆشخانەکەش لە راگەیێندراوێکدا ئەوە بەهەڵە دەخاتەوە و دەڵێت، خزمەتگوزارییەکان وەکو کەرتی گشتی بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی هاونیشتمانییان.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-7-2025 سەرچاوەیەک لە بەشی کارگێڕیی نەخۆشخانەی رزگاری بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ئێستا نەخۆشخانەی رزگاری لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە لە نەخۆشخانەکە خۆیشی ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا کە بەشێکی نەخۆشخانەکە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی نیمچە تایبەت و تێچووی نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەکە ئەو کۆمپانیایە دەیدات کە نەخۆشخانەکەی کردووە بە نیمچە تایبەت. 
 
بەپێی نەخۆشخانەکە، بەرزکەرەوە و سیستمی فێنککەرەوە نۆژەن دەکرێنەوە و هیچ بەشێکیش کارەکانی نەوەستاون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.