10 خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی کە هیچ جوانکارییەکیان نەکردووە

24-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەشتەرگەریی جوانکاری ئێستا وەکو خووەکی باوی لێهاتووە و خانمان ئەگەر نەشتەرگەریشیان نەوێت، بەشێوەیەکی رووکەشی هەوڵ دەدەن دەستکاری روخسار و جەستەیان بکەن بە مەبەستی جوانکاری.
 
نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ کەسانی دیار بووەتە ترێندێکی جیهانی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندان کەس هەن نێوداریشن و کەسایەتییەکی دیاریان هەیە، بەڵام هیچ جوانکارییەکیان نەکردووە.
 
ئەم کەسایەتییانەی خوارەوە پێیان باشە سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنیان، هەر بە سرووشتی بمێننەوە و نایانەوێت بگۆڕدرێن، تەنانەت ئەگەر لە جوانی و روخساررێکییەکەشیان کەم ببێتەوە؛ ئەمانەش '10 خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانین کە هیچ جوانکارییەکیان نەکردووە'؛
 
- باربارا سترایساندی 83 ساڵ؛ دەڵێت: ''ئارەزووی گۆڕانکاری و جوانکاری لە هیچ بەشێکی جەستەم نییە و بەهرەکەم هەموو شتێکە بۆ خەڵک''.

 
- کەیت وینسلێتی 49 ساڵ؛ دەڵێت: ''دەربڕینەکانی روخسار جوانیی سرووشتیان هەیە و دەستکاریکردنیان پێویست نییە''.
-سارا پاوڵسنی 50 ساڵ؛ دەڵێت: ''نەشتەرگەریی جوانکاری تووشی ترس و دڵەڕاوکێم دەکات، بەتایبەت کە نازانم دوای نەشتەرگەرییەکە چۆن دەردەکەوم لەبەر پیشەکەم''.
- مێریڵ ستریپی 76 ساڵ؛ دەڵێت: ''پیربوون و نیشانەکانی دیارین و نەشتەرگەریی جوانکاری کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پیشەی ئەکتەری هەیە''.
- جۆدی فۆستەری 62 ساڵ؛ دەڵێت: ''پێم باشە هەر لە خۆم بچم، نەک کەسێک سەیرم بکات و بزانێت نەشتەرگەریی جوانکاریم کردووە بۆیە بەو شێوەیە دەرکەوتووم''، ''پێم باشە خەڵک بڵێت، واو ئەو کچە لووتی جوان نییە، نەک بڵێن، ئەو کچە لووتی خراپ تێکدراوە''.
- ئێما تۆمپسۆنی 66 ساڵ؛ دەڵێت: ''نەشتەرگەریی جوانکاری ئاسایی نییە و پێم سەیرە خەڵکانێک خۆیان دەخەنە بەر چەقۆکاری بۆ گۆڕینی شێوەی جەستەیان''.
- هاڵی بێری 59 ساڵ؛ دەڵێت: ''دەمەوێت بە شێوەیەکی سرووشتی پیر ببم و هەمیشە لە خۆم بچم''
- جولیا رۆبێرتسی 57 ساڵ؛ دەڵێت: ''بەداخەوە بەشێکی خانمان هەلی ئەوە بە خۆیان نادەن کە بزانن چۆن وەکو کەسێکی بەتەمەن دەردەکەون و سرووشتیی خۆیان ناپارێزن''.
- درو باریمۆری 50 ساڵ؛ دەڵێت: ''هیچم بە روخسارم نەکردووە و هەوڵیش نادەم جوانکاری تاقیبکەمەوە''.
- ئەلیشیا بێس ناسراو بە 'پینک'ـی 46 ساڵ؛ دەڵێت: ''هەستم بە پیربوونی خۆم کردووە، بەڵام بەختەوەرم چونکە هەمیشە پشتم بە بەهرەکەم بەستووە، نەک روخسار و دەرکەوتنم''.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.