رێکخراوی تەندروستیی جیهانی قسەیەکی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەرمانێک بەهەڵە دەخاتەوە

24-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاتە دەنگ کە دەڵێت ''بەکارهێنانی دەرمانی تایلینۆڵ کە ئازارشکێنێکە وەچەی ئۆتیزم دەخاتەوە، ئەگەر خانمانی دووگیان بیخۆن''، رێکخراوەکەش ئەمەی بە بۆچوونێکی هەڵە دانا.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، هیچ بەڵگەیەکی زانستیی یەکلاکەوە نییە کە پەیوەندیی نێوان ئۆتیزم و ئازارشکێنی ئەسیتامینۆفین کە لەنێو دەرمانی ( تایلینۆڵ و پاراسیتامۆڵ)دا هەیە دەربخات.
 
ئەو رێکخراوە باسی ئەوەش دەکات، ئۆتیزم چەندان هۆکاری ورد و نەزاندراوی هەیە، خانمانی دووگیانیش پێویستە لەژێر راوێژی پزیشکەکەیان دەرمان بەکاربهێنن، چونکە ''هەر دەرمانێک لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت، پێویستە هاوتەریب بێت لەگەڵ رێنوێنییەکانی سەلامەتیی پزیشکی بۆ دایکەکە و کۆرپەلەکەی''.
 
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ چەند وەزیرێک لەبارەی پرسێک کە پەیوەندیی بە داهاتووی نەوەکانی وڵاتەکەوە ئاشكرای  کرد، بەکارهێنانی دەرمانی تایلینۆڵ کە مادەی ئەسیتامینۆفینی تێدایە بۆ خانمانی دووگیان خراپە و وەچەی ئۆتیزم دەخاتەوە. راپۆرتەکە ببینە؛
 
پاشانیش تەندروستیی بەریتانیا داوا لە خانمانی دووگیان دەکات، گوێ بە قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نەدەن لەبارەی پەیوەندیی نێوان بەکارهێنانی حەبی پاراسیتامۆڵ (ئەسیتامینۆفین) و وەچەخستنەوەی ئۆتیزم. (بابەتەکە بخوێنەرەوە).
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە