رووداو - تەندروستی
شەکرە، نەخۆشییەکی درێژخایەن و مەترسییەکی جیدی بۆ دانیشتووانی جیهانە. پسپۆڕان دەڵێن، لە هەرێمی کوردستان تووشبوون نە نەخۆشییەکە لە زیادبووندایە بەتایبەت لە نێو منداڵاندا. هەر بۆیە هۆشیاریی زیاتری خەڵک بە پێویست دەزانن.
د. دڵشاد چۆمانی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی گرێ و غودە دەڵێت: ''ئەو نەخۆشییە لە چاو دەدات کوێری دەکات، جاری وا هەیە نەخۆش هاتووە، کوێر بووە ئینجا زانیویەتی شەکرەی هەیە، لە گورچیلە و پێیەکان دەدات، شەکرە لە هەموو جیهاندا لە زیادبووندایە و هەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەوە، جۆری دووەم لە بەتەمەندا و جۆری یەکەم لە منداڵان زیاترە، بۆیە ئەگەر پەیڕەوی شێوازی ژیانی تەندروست بکرێت، زۆر بێ کێشە دەتواندرێت لەم نەخۆشییە دوور بن''.
جگە لە زیادبوونی رێژەی تووشبووانی شەکرە، کەمیی دەرمان لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاستەنگی بۆ تووشبووان دروستکردووە. بەتایبەت حەب.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئێستا لەکۆی 100 کەس، 10 تووشبووی شەکرە و پێش شەکرە هەن. لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت 800 هەزار تووشبووی شەکرە هەبن. ئامارەکانیش بەم شێوەیەن؛
خانمانی دووگیان یەکێکن لە گرووپە مەترسیدارەکان بۆ تووشبوونیان بە شەکرە، پسپۆڕێکیش ئەمە روون دەکاتەوە.
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: ''عادەتەن ئەوانەی تووشی شەکرەی دووگیانی دەبن ئەوانەن کە کێشیان زۆرە یان کیسی هێلکەدانیان هەیە، یانیش لە ماڵباتەکانیان نەخۆشیی شەکرە زۆرە، بێگومان بە نمرەی یەک ئەوانەش تووشدەبن کە چەور، شیرینی و خوێی زۆر دەخۆن، بەداخەوە ئەوانەی دووگیانن پاڵدەکەون و وەرزش ناکەن و زۆریش دەخۆن، ئەمەش وایان لێدەکات تووشی شەکرە ببن''.
نەخۆشییەکە بە خەو و خۆراکی رێک و وەرزشی بەردەوام دەکرێت پێشگیری لێبکرێت و نەبێتە هۆی ئەوەی بەدرێژایی ژیانی مرۆڤ پێوەی بناڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ