رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی جۆنز هۆپکنز لە ئەمریکا دەریدەخات، رۆژانە 30 خولەک وەرزشکردن ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، 30 خولەک وەرزشکردن بۆ ماوەی 4 ساڵ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی لەبیرچونەوە بەڕێژەی %41 کەمدەکاتەوە.
دکتۆر ئەمال وانگاتونگا سەرنووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، ''وەرزش و جوڵەی رۆژانە پێویستە و دەبێت خەڵکان گرنگی پێبدەن و بەمەش ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی کەمکبکەنەوە''.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ پێشگیریکردن لە قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کەمجوڵەیی دەبێت هەفتانە زیاتر لە 75 خولەک وەرزشی تووند ئەنجامبدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ