رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی گۆتسنبێرگی سویدی دەریدەخات، بڕۆکلی یارمەتیی کەمکردنەوەی شەکری خوێن دەدات.
توێژینەوەکە لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە قەڵەو بوون و تەمەنیان لە نێوان 35 بۆ 75 ساڵی دابووە و 12 رۆژ ژەمی رۆژانەیان بڕۆکلی بووە, دەرکەوتووە ئەو کەسانەی پابەندی ژەمە خواردنەکە بوون شەکری خوێنیان دابەزیووە.
د. ئەندرێس رۆسەنگرین لە زانکۆی گۆتسنبێرگی سویدی دەلێت، ''بڕۆکلی بەکتریا زیانبەخشەکانی گەدە لەنێو دەبات و پێشگیری لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە دەکات''.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، لە قۆناخی سەرەتای جۆری دووەمی شەکرەدا بەرهەمهێنانی گلوکۆز لەلایەن جگەرەوە زیاد دەکات، بەڵام بڕۆکلی یارمەتیدەرە لە کەمتر بەرهەمهێنانی گلوکۆز لە جگەردا، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ