تەندروستی
نزیکەی 10 ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریی یاخود HIV، لە سەرانسەری جیهان چارەسەری دژە ڤایرۆسیان دەستناکەوێت
رووداو دیجیتاڵ
لە ناوەندی شاری هەولێر، شەش ئارایشتگە بەهۆی ئەوەی چەند کەسێکی هەڵگری ڤایرۆیسی HIV تێیاندا دەستنیشانکراون، داخران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرپرسێک لە کارگێڕیی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئارایشتگەکان ژمارەیان شەش بۆ حەوت ئارایشتگەیە و دوای پشکین، دەرکەوتووە سێ کارمەندیان هەڵگری ڤایرۆسی HIVن کە ڤایرۆسی نەخۆشیی ئایدزە.
گوتیشی: "ماوەیەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر، پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی ئارایشتگە راگیراوە، بەهۆی ئەوەی تێبینی زۆریان لەسەرە، بەتایبەت ئەو ئارایشتگەیانەی کەسانی بیانی بەڕێوەیان دەبەن."
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی تووشی ئایدز بوون، بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
سەرچاوەکەی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دەیان کارمەندی دیکە لەو ئارایشتگەیانە کاریان کردووە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی کارکردن یاخود تەندروستییان هەبێت، هەوروەها دەست بەسەر چەندین جۆر خواردن و خواردنەوە و نێرگەلەدا گیراوە کە بەپێی یاسا و رێنماییەکان قەدەخەن.
سەرچاوەکەی رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، ئارایشتگە و کارمەندەکانیان، ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێریدا بوون و دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، هەموویان دەستگیرکراون و بەشێکی نێردراونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ