پڕۆفیسۆرێک: دارزەیتوون یەکێکە لەو دارانەی بەرگەی وشکەساڵیی زیاتر دەگرێت

25-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆفیسۆرێکی پۆلێنزانیی رووەک رایدەگەیێنێت، 75٪ـی ئەو درەختانەی هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، بە هەڵە هاوردەکراون و لەگەڵ کەشوهەوا و خاکەکە ناگونجێن. بەڵام باسی دارزەیتوون دەکات کە زیاتر بەرگە دەگرێت و خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ ژینگەکەی.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-5-2025 هاوتا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵمەتێکی چاندنی دارزەیتوون کە لەلایەن رێکخراوی روانگە بە هاوکاریی رێکخراوی GIZـی ئەڵمانی ئەنجامدرا، پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان، پسپۆڕی پۆلێنزانیی رووەک لەنێو بووڵتەنی تەندروستیدا لەبارەی دارزەیتوونەوە رایگەیاند، بەرگەی زیاتری کەمئاوی دەگرێت.
 
ئەوەش باسدەکات، چاندنی دارزەیتوون هاوکارێکی باش دەبێت بۆ پاڵپشتیی داربەڕووەکانی هەرێمی کوردستان.
 
پڕۆفیسۆر سامان عەبدولڕەحمان گوتی، دەتواندرێت 50٪ـی خاکی کوردستان بەکاربێت بۆ چاندنی دارزەیتوون بەتایبەت لە شوێنە گەرمەکان.
 
بەپێی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا و NHSـی بەریتانی زەیتوون یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی 'چەوریی خراپی خوێن، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و شەکر و پەستانی خوێن' هەروەها  یاریدەدەرە لە 'پتەوکردنی ئێسکەکان، درەوشانەوە پێست و  شەڕی شێرپەنجە'.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە