رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی دەروونی چەند کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر دەروونی رزگاربووانی رووداوە سرووشتییەکان و کارەسات و جەنگەکان باس دەکات و دەڵێت: رزگاربووانی دوای رووداوە سرووشتییەکان پێویستە رێنوێنی و چارەسەریی دەروونییان بۆ بکرێت.
دکتۆر نیکتا بانکس، پسپۆڕ و چارەسەرکاری دەروونی لە ئەمریکا ئاماژە بە حاڵەتێک دەکات بە ناوی تەنگژەی دەروونی دوای رووداوەکان 'PTSD' کە بە تووندترین و درێژترین کاریگەریی دەروونیی دوای بوومەلەرزە دایدەنێت و دەڵێت: ''لە کاتی تووشبوون بە PTSD نیشانەکانی وەکو 'بیرکەوتنەوەی رووداوەکە، کاردانەوەی نەرێنی، ناڕێکیی خەو، بینینی خەوی ناخۆش، خەمۆکی، گۆشەگیری و هەندێک جاریش سکچوون و رشانەوە' دەشێت رووبدەن، هاوکات رێگەکانی چارەسەریش بۆ حاڵەتەکە بریتین لە قسەنەکردن لەبارەی رووداوەکە و هەوڵدان بۆ لەبیرچوونەوەی، دوورکەوتنەوە لە شوێنی رووداوەکە، گۆڕینی شێوازی ژیان، پاڵپشتیکاری دەروونی یاخود پێدانی دەرمان لەژێر راوێژی کەسانی پسپۆڕ.''
بەپێی سەرچاوە دەرووندروستییەکان نیشانە سەرەکییەکانی تەنگژەی دەروونی دوای رووداوەکان 'PTSD' ئەمانەن؛
* خەمۆکی
* هەستکردنی بە تەنیایی
* خەونی ناخۆش
* دڵەڕاوکێ
* ناڕێکیی بیرکردنەوە و بڕیاردان
* کەمخەوی
* هەڵچوون و تووڕەیی
* گۆشەگیری
چارەسەرەکانیش دەشێت ئەمانە بن؛
* جیاکردنەوەی کەسی تووشبوو
* گۆڕینی شێوازی ژیان
* پاڵپشتیی دەروونی
* گۆڕینی ژینگە
* دەرمان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ