رووداو - تەندروستی
لە سۆران دوو نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشک و تاقیگەیەک داخران، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆرانیش دەڵێت: هەر نۆرینگەیەکی لاکۆڵان دەرمانی درێژخایەن بفرۆشێت بە تووندی سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 25-8-2025 زیاد حەسەن، بەرپرسی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران و ئەندامێک لیژنەی چاودێریی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، ئەو دوو نۆرینگەیە دانەیەکیان دەرمانی درێژخایەن و دانەکەی دیکەش دەرمانەکانی رێگری لە دووگیانبوونیان فرۆشتووە، کە ئەوانە قەدەخەن و دەبێت تەنیا لە دەرمانخانە بفرۆشرێن.
لەبارەی تاقیگەکەشەوە گوتی، ئەو پشکنینانەی کردووە کە رێگەپێنەدراوە بیکات، چونکە تاقیگەیەکی بچووک بووە. هەر بۆیە خاوەنی نۆرینگەکان و تاقیگەکە بەڵێننامەیان پێپڕکراوەتەوە کە سەرپێچییەکانیان دووبارە نەکەنەوە و شوێنەکانیشیان تائێستا داخراون.
هۆشداریشی بە تاقیگەکان دا، هەر کاتێک پشکنین لەلایەن تاقیگەیەکی دیکەوە بکەن، پێویستە کڵێشە یاخود ناوی ئەو تاقیگەیەیەی پشکنینەکەی بۆ نێدراوە و کردوویەتی، بنووسرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ