لە سلێمانی پشکنینی دڵ، دەروونی، هەناو و ئێسک بۆ ئەوانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە، دەکرێت

25-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، پشکنینیان بۆ ئەوانە کردووە کە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەرچووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025 د. کارزان رەفیق، بەڕێوەبەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، چوار پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی (دڵ، دەروونی، هەناوی و ئێسک) بۆ ئەوانە دەکەن کە ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەرچووە و ئەمەش لەپێناو ئەوەیە کە مەرجەکانی بەدەستهێنانی ڤیزەی سعودیە وەربگرن.
 
د. کارزان رەفیق دەڵێت: ئەنجامی هەموو پشکنینەکان لە تەندروستیی سلێمانییەوە بە فۆڕم رەوانەی کۆنسوڵخانەی سعودیە دەکرێت، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوەیە لە تەندروستیی ئەوانەی دەچنە حەج.
 
د. کارزان جەختی لەوە کردەوە، ئەم ساڵ بە وردی لەلایەن سعودیە و تەندروستی سلێمانییەوە چاودێریی دۆخی تەندروستیی حاجییان دەکرێت، تاوەکو ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجییان کەم ببێتەوە و نەمێنێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.