رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕی هەناو رایگەیاند، 80 پزیشک و کارمەندی تەندروستی پێکهاتوون، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ چوونە رۆژئاوای کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026 د. گۆران هەورامی، پزیشکی پسپۆڕی هەناو گوتی تیمەکە لە 20 پزیشکی پسپۆڕ، 20 کارمەندی تەندروستی و 40 خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی پێکدێت، ئامانجمان تەنیا دانانی خێمە نییە، بەڵکو دروستکردنی تیمی تەندروستیی گەڕۆکە، هەندێک پزیشک داوایان کردووە بچنە رۆژئاوا و ئامار کۆبکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نەخۆشانەی لەوێ چارەسەر ناکرێن، دەهێندرێنە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە رێکارەکان د. گۆران گوتی: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری تەندروستی کردووە بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت، یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە داوای پشتگیریی ئەمنیمان کردووە بۆ ئەوەی کارەکان بە رێکی بەڕێوەببەین."
بە گوتەی ئەو پسپۆڕی هەناوە زۆربەی پزیشکان ئامادەییان دەربڕیوە بچنە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تەنیا 10 پزیشکی پسپۆڕ ئامادەیی خۆیان بۆ چوون نیشانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ