لە دوو رۆژدا لە دینارتە زیاتر لە 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون

26-02-2023
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ زیاتر لە 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوەی دینارتە دەکەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-02-2023، سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، زیاتر لە 200 کەس لە تەمەنە جیاوازەکان لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە سەردانی بنکە تەندروستییەکانیان کردووە، بۆیە لەسەر ئەو بابەتە لیژنەیەکیان پێکهێناوە و دەستیان بە بەدواداچوون کردووە بۆ ئەوەی هۆکاری رووداوەکە بزانن.
 
لیژنە تەندروستییەکە پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوەی ناحیەی دینارتە دەکات و بڕیارە دواتر ئەنجامەکانی رابگەیێنێت.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە باسی لەوەش کرد، لیژنەیەکی تەندروستی لە ئاکرێوە سەردانیان کردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، چونکە وەک ئەو دەڵێت، لە رۆژانی رابردوودا لە ئاکرێش چەند کەسێک تووشی سکچوون و رشانەوە ببوون.
 
ئەو کەسانەی کە تووشی سکچوون و رشانەوە ببوون لە دینارتە، هەموویان چارەسەری تەندروستییان بۆ کراوە و چوونەتە ماڵەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. ئەحمەد پاڵانی

لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان: پشتگیریی خۆبەخشی دەکەین تاوەکو دامەزراندن دەکرێتەوە

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەک سەندیکا داکۆکی لە مافی پزیشکانی ددان دەکەن بۆ دامەزراندن، بەڵام دەڵێت، "بارودۆخی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر نییە،" بۆیە پشتگیریی بڕیاری خۆبەخشی دەکەن.