پسپۆڕێک: تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ ئەوەی رۆژوو بگرن، پرس بە پزیشک بکەن

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. مەسعود حاجی - دکتۆر لونا خالید.
د. مەسعود حاجی - دکتۆر لونا خالید.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، مانگێک بۆ دوو مانگ بەر لە هاتنی مانگی رەمەزان ئامادەکاری بکەن و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-2-2026 د. مەسعود حاجی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "هەرکەسێک هەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی هەیە، پێش ئەوەی بەڕۆژووبێت، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات."
 
سەبارەت بەو کەسانەی کە نابێت بەڕۆژوو بن، د. مەسعود حاجی گوتی، "ئەوانەی دەرزی ئەنسۆلین بەکاردەهێنن، کێشەی چاویان هەیە، یان دەرمانی سولفۆنیوریا بەکاردەهێنن، باشتر وایە بەڕۆژوو نەبن چونکە بۆیان مەترسیدارە."
 
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی هەناو ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژووگرتن بۆ تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن بەسوودە، چونکە پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ئاماژەی بەوەکرد "باشتر وایە ئەو کەسانە دوای رۆژوو شکاندن دەرمانەکانیان بەکاربهێنن."
 
لەبارەی کاتی بەکارهێنانی دەرمان بۆ نەخۆشییەکانی دیکە، د. مەسعود حاجی روونیکردەوە، "بۆ تووشبووانی شەکرە، کاتی بەکارهێنانی دەرمانەکان بەگوێرەی جۆری دەرمانەکە دەگۆڕێت."
 
لە کۆتاییدا، د. مەسعود حاجی رێنوێنیی دا کە خواردنی خەیار و کاهوو لە کاتی رۆژوو شکاندن و پارشێودا زۆر بەسوودە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە