پسپۆڕێکی خانمان: ڤاکسین خانمانی دووگیان لە کەوتنە نەخۆشخانە دەپارێزێت

26-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، خانمان بچنە بنکە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی بەرنامەی کوتانیان بۆ بکرێتەوە، بەتایبەت دوای چوار مانگی دووگیانییان.
 
ئەمڕۆ شەممە 26-4-2025 د. سانا ئیسماعیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، لە ماوەی دووگیانیدا سێ ڤاکسینی سەرەکی هەن کە پێویستە خانمان وەری بگرن، هەریکە لە ڤاکسینەکانی دژە 'گزاز، کۆکە رەشە و ئەنفلەوەنزا' لەم دواییانەش ڤاکسینی دژەکۆرۆناش زیادکرا بۆیان.
 
د. سانا ئیسماعیل دەڵێت: کوتان خانمانی دووگیان لە لێکەوتەکانی نەخۆشییەکان دەپارێزێت، بەمەش منداڵەکەی و خۆشیشی پارێزراو دەبن، چونکە ئەگەر ڤاکسین نەکرێن، ئەوا دەشێت خانمانی دووگیان بە هەڵامەتێکی ئاسایی دووچاری خەوتن لە نەخۆشخانە ببن.
 
هەفتەی جیهانی بۆ هۆشیاریی کوتانە و هەموو ساڵێک لە 24 تاوەکو 30ـی نیسان تەرخان کراوە بۆ هۆشیارکردنەوەی دایک و باوکان لە بایەخی کوتانی منداڵەکانیان بە ڤاکسین. پسپۆڕێکی منداڵان ئاشکرای دەکات، ڤاکسین منداڵ لە نەخۆشییە کوشندەکان دەپارێزێت و داواش لە دایک و باوکان دەکات وریای خشتەی پێدانی ڤاکسین بە منداڵەکانیان بن. 
 
کوتان، منداڵانی کوردستان لەم نەخۆشییانە دەپارێزێت؛ 
 
- سوورێژە
- ئیفلیجیی مێشک
- دڕکە و مێکوتە
- گزاز
- هەوکردنی تووندی پەردەی مێشک
- ئەنفلەوەنزا
- ڤایرۆسی پاپیلۆما [شێرپەنجە]
- هەوکردنەکانی جگەر
- کۆکە رەشە
- ملەخڕێ
- ئاوڵە
- هەوکردنی تووندی سییەکان [نیومۆکۆکاڵ]
- ڤایرۆسی شینگڵ
- سیل
- کۆلێرا
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندی نەخۆشخانەکە خەریکن فریاگەوزاریی سەرەتایی بۆ کرێکارەکە دەکەن.

لە شارەزوور کەسێک کارەبا لێی دەدات و ژیانی لە مردن رزگار دەکرێت؛ کرێکارێکی 42 ساڵان بووە

لە شارەزوور کەسێک کارەبا دەیگرێت، تووشی جەڵتە دەبێت و دڵی لە لێدان دەوەستێت، لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ دڵی دووبارە دەخەنەوە کار. سەرۆکی بەشی فریاکەوتن دەڵێت: کارەباکە لێدانی دڵی تێکدابوو.