رووداو - تەندروستی
دوو پزیشکی کورد پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی عەرەبی لە پسپۆڕیی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان، بەدەستهێنا.
د. بەیار عەبدوڵڵا و د. هێمن باجەلان بوونە یەکەم دوو پزیشکی کورد کە بڕوانامەی ئەو پسپۆڕییە لە بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنن و ئەمڕۆ دووشەممە 26-5-2025 د. هێمن بەجەلان بە رووداوی راگەیاند، ئەم پسپۆڕییە تاڕادەیەک دەگمەنەوە و ئەمە بوارەکە وردتر دەکاتەوە لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی تایبەت بە گوچیلە و میزەڕۆی منداڵان، بەتایبەت خوار 12 ساڵان.
باجەلان ئەوەش باس دەکات، ئەو پسپۆڕییە لە جیهاندا دەگمەنە و ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێنج پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ هەن؛ دووانیان ئامانن کە لە هەرێمی کوردستانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ