رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرێکی کوردەوە کراوە، داتای ورد و "شۆکهێنەر" لەبارەی قەبارەی کارەساتی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا زیاتر لە 13 هەزار کەس دەستگیرکراون، دیاردەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بە تێکڕا لە هەر سێ کاژێردا، کەسێک بە تۆمەتی پەیوەست بەو مادانەوە دەستگیر دەکرێت.
توێژینەوەکە کە لەلایەن هاوکار رەفیق رەحمانەوە کراوە و کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە، سەرنج دەخاتە سەر دۆخی تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان لە نێوان ساڵانی (2020 بۆ 2024)، ئامارەکان زەنگی مەترسییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان لێدەدەن.
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییە جیهانییەکان، ئەوانەی ئالوودەی مادەی هۆشبەر بوون ئەم رێگەیانە جێبەجێ بکەن؛
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ
- پیاسەکردن
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
- دوورکەوتنەوە لە ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر
- تێکەڵبوون لەگەڵ سرووشت
- گەشتکردن
- گوێگردن لە بابەتە روحانییەکان
- وەرزش
- دوورکەوتنەوە لە شوێنی بەکارهێنان
- خواردنی خۆراکی تەندروست
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ