دادگەی باڵای تەندروستی لەنێو بەرنامەی دکتۆر ئاراس مەرجەکانی بەکارهێنانی دەرمانی دژەقەڵەوی رادەگەیێنێت

26-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر ئاراس و میوانەکانی نێو بەرنامەی لەکاتی بڕیارەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکان دژەقەڵەوی.
دکتۆر ئاراس و میوانەکانی نێو بەرنامەی لەکاتی بڕیارەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکان دژەقەڵەوی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

خێزانێک کە بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن لەنێو ستۆدیۆن و پسپۆڕان رێنوێنی و پشکنینیان بۆ دەکەن تاوەکو کۆتایی بە قەڵەوییان بهێنن، خەڵکیش هۆشیار دەکەنەوە کە زانستی پزیشکی رێگەنادات لە خۆڕایی و بەبێ هیچ هۆیەک دەرمانەکانی دژەقەڵەوی بەکاربهێندرێن.
 
دکتۆر ئەشکین حەبیب، پزیشکی دەرمانساز دەڵێت: دەرمانەکانی دژەقەڵەوی ئارەزووی خواردن کەم دەکەنەوە و وا لە خۆراکیش دەکەن لەنێو گەدە درەنگتر هەرس بکرێت، د. دیلمان عەتار، وەکو پسپۆڕێکی کوێرەڕژێنەکان هۆشداری دەداتە بەکارهێنەرانی دەرمانەکان و دەڵێت: نابێت بەکارهێنەر نەخۆشییەکی هەبێت کە هۆکاری قەڵەوییەکەی بووبێت.
 
بۆ زانینی ئەوەی ئایا قەڵەویت یاخود کێشزۆرێک یانیش کێشت ئاساییە، هاوکێشەی هاوکۆلکەی بارستایی جەستە BMI بزانە کە لە ئەنجامی دابەشکردنی کێش بە کیلۆگرام لەسەر دووجای درێژیی باڵا بە مەتر. ئەوانەی ئەنجامەکە لەنێوان 25-29.9 دەرچووە واتا کێشیان زیادە بەڵام قەڵەو نین، ئەوانەشی ئەنجامەکە لەنێوان 30-39.9 بوو ئەوا بە قەڵەو هەژمارە.
 
لەنێو بەرنامەکە بە ئامادەبوونی پسپۆڕێکی خۆراک، دەرمانسازێک و پسپۆڕێکی کوێرەڕژێنەکان خەڵک هۆشیار دەکرێتەوە کە دەرمانەکانی دژەقەڵەوی دەبێت بەم مەرجانە بەکاربێن؛
 
- هاوکۆلکەی بارستایی جەستە BMI لە سەرووی 30ـیەوە بێت.
- هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنی نەبێت.
- ئەو کەسەی دەرمانەکە دەفرۆشێت یاخود دەیدات بە خەڵک، دەبێت پزیشکی دەرمانسازی رێگەپێدراو بێت.
- ئەو دەرمانەی بەکاردەهێندرێت دەبێت لەلایەن کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستانەوە رێگەپێدراو بێت.
 
د. دوعا شێخ مووس، پسپۆڕێ خۆراک باسی چەند خۆراکێک دەکات کە دەکرێت لەگەڵ بەکارهێنانی دەرزیی دژەقەڵەوی بیخۆن وەکو 'سەوزەکان، برنجی دەنک درێژ باشترە لە دەنک خڕ، لیمۆ، سێوی سەوز، ئاڤۆکادۆ، گێزەر، مریشکی برژاو، هێلکەی کوڵاو، 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەمۆڵەیەک کە سپێرمی تێدایە.

بۆچی یەک بەخشەری سپێرم دەبێتە باوکی سەدان منداڵ؟

بەخشینی سپێرم رێگە بەو خانمانە دەدات ببنە دایک کە لە رێگەی دیکەوە بۆیان ناکرێت، بەڵام ئەم دیاردەیە بووەتە پیشەسازییەکی گەورە و وایکردووە هەندێک پیاو لە رێگەی بەخشینی سپێرمەوە ببنە باوکی سەدان منداڵ.