تەندروستی
وێنەی لای راست ئەو دەنکە گەنمەشامییەیە کە دەرهێندراوە لەنێو سییەکانی خانمەکە - وێنەی لای چەپیش تەنیا بۆ روونکردنەوەی پڕۆسەری دەرهێنانەکەیە.
رووداو - تەندروستی
ژنێکی بەساڵاچوو لە تورکیا بەهۆی دەنکە گەنمەشامییەکەوە خەریک بووە گیان لەدەستبدات، ئەو گەنمەشامییە پێنج مانگ لەنێو بۆڕیی سییەکانی ماوەتەوە ئینجا دەرهێنرا.
خانمەکە تەمەنی 78 ساڵە و خانەنشینە، نیشانەکانی هاوشێوەی هەوکردنی سییەکان بوون و هەناسەی تەنگ بووە، ئەمەش وایکردووە کە پزیشکان بەهەڵدا بچن و نەتوانن هەناسەتەنگییەکەی زوو چارەسەر بکەن، تاوەکو لەدوای پێنج مانگ لە هەناسەتەنگییەکەی دواجار بە پشکنینی تیشکی سییەکانی دەرکەوتووە، دەنکە گەنمەشامییەک لەنێو سیی راستیدا گیری خواردووە.
نەشتەرگەریی دەرهێنانەکەی لە نەخۆشخانەی زانکۆی پاموکەلێ بووە و پڕۆفیسۆر گۆکسل ئاڵتینچەک، پسپۆڕێکی نەخۆشخانەکە دەڵێت: ئەمە حاڵەتێکی باوە کە خۆراک دەچێتە نێو بۆڕیی هەوا و سییەکان بەتایبەت لەو کەسانەی بە خێرایی و بە پاڵکەوتنەوە ناندەخۆن.
ماڵباتەکەی بە پزیشکەکانیان گوتووە، ئەو خانمە پێش پێنج مانگ پیتزایەکی خواردووە کە گەنمەشامی تێدابووە، بەڵام لەو کاتەی کە قووتی داوە، هەستی بە هیچ نەکردووە تا رۆژ بە رۆژ نیشانەی ناڕێکیی هەناسەدانی لێدەرکەوتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ