پسپۆڕان زانیارییەکی نێو سۆشیاڵ میدیاکان بە هەڵە دەخەنەوە؛ ''دەرمانێک لێوی منداڵ شەق دەکات''

26-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دیمەن نەقشبەندی - منداڵێک تووشی شەقبوونی لێوی بووە بە سکماکی - دکتۆر باوان کامیل
د. دیمەن نەقشبەندی - منداڵێک تووشی شەقبوونی لێوی بووە بە سکماکی - دکتۆر باوان کامیل
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دڵنیایی دەداتە خانمانی دووگیان کە دەرمانەکانی رشانەوە نابنە هۆی تووشبوون بە ناڕێکییەکی سکماکیی کۆرپەلە بە ناوی 'لێوی کەروێشکی'.
 
ئەمڕۆ شەممە 26-7-2025 د. دیمەن نەقشبەندی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، خەڵکانێک بەبێ ئەوەی شارەزاییان هەبێت و نابەرپرسانە ڤیدیۆی خۆیان بڵاو دەکەنەوە و زانیاریی ناڕاست بە خەڵک دەدەن. ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە ''دەرمانی ئۆنداستیرۆن کە بۆ وەستانی رشانەوە بەکاردێت، دەبێتە هۆی ناڕێکیی سکماکیی لێوی کەروێشکی'' ئەمەش دەنگی ئەو ڤیدیۆیەیە.
 
د. دیمەن نەقشبەندی روونی دەکاتەوە، ئەگەر منداڵی یەکەم لێوی کەروێشکی هەبوو ئەوا ئەگەر تووشبوونی منداڵی دووەم 3٪ بۆ 5٪ـە ئەمەشی بۆ ئەوە گوت کە هۆکار شەقبوونەکە بۆماوەیی و تێکچوونی جینەکانە، بەشێکی هۆکارەکانیش تاوەکو ئێستا بە روونی دیاری نەکراوە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییە جیهانییەکان، ئەو هۆکارانەی دەکرێن ببنە هۆی لێوی کەروێشکی منداڵ ئامانەن؛
 
- بۆماوە
- کەمیی فۆڵیک ئەسید
- قەڵەوی
- جگەرەکێشان لەکاتی دووگیانی
- بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر
- بەرکەوتن بە مادەی کیمیایی لەکاتی دووگیانی
- هۆکاری دیکە کە هێشتا نەزاندراون
 
دکتۆر باوان کامیل، پزیشکی دەرمانساز ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاند، دەشێت هۆکاری شەقبوونی لێوەکان بۆ کەمیی ڤیتامینەکان بێت بەتایبەت فۆڵیک ئەسید. ئەوەش دەڵێت کە خانمانی دووگیان نابێت بەبێ راوێژی پزیشک لەماوەی دووگیانیدا دەرمان بەکاربهێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرێکی بەکتریا.

ئایا بەکتریا هەیە سوود بە جەستە بگەیێنێت؟

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژی باسی بەکتریا یان (میکرۆب)ـە سوودبەخشەکانی جەستە دەکات و دەڵێ، هەموو بەکتریایەکان زیانبەخش نین و لە راستیدا زۆربەیان پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ. ئەم وردەزیندەوەرە بەسوودانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرگری، هەرسکردن، میتابۆلیزم و هاوسەنگی فیزیۆلۆژیی گشتیدا.