پزیشکێکی ڤێتێرنەری: سەگ دەتوانێت نەخۆشیی خاوەنەکەی بە هەستی بۆنکردنی دەستنیشان بکات

26-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر کەڤی و دکتۆر لونا - لە نیوەڕاستیشیان سەگێگە ناوی نوونووە
دکتۆر کەڤی و دکتۆر لونا - لە نیوەڕاستیشیان سەگێگە ناوی نوونووە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی ڤێتێرنەری لە رۆژی جیهانیی سەگدا رایدەگەیێنێت، سەگەکان هەستی بۆنکردنیان بەهێزە، بەجۆرێک دەتواندرێت ببنە رێگەیەک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیی خاوەنەکانیان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26-8-2025 دکتۆر کەڤی مەریوان، پزیشکی ڤێتێرنەری لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، سەگەکان هەستی بۆنکردنیان 10 هەزار بۆ 100 هەزار جار لە مرۆڤ زیاترە، بۆیە زۆر بەباشی دەتوانن بۆنی نەخۆشییەکان بکەن و بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانیش بەکاربێن وەکو نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.
 
دکتۆر کەڤی مەریوان راستییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت: سەگەکان ئیرەیی بە خاوەنەکانیان دەبەن و ئەگەر خاوەنەکانیان سەگێکی دیکە بهێنێتە ماڵەوە، ئەوا هەستی ئیرەییان بۆ دروست دەبێت.
 
ئەوەشی بە هاونیشتمانییان گوت کە پێویستە بایەخی زۆر بە کوتای سەگە ماڵییەکان بدرێت، چونکە دەشێت سەگەکان بە چوونەدەرەوە و تێکەڵاوبوون لەگەڵ ژینگەی دەرەوە، میکرۆبیان تووش ببێت و ئەو کوتانەش رێگری لەوە دەکات.

ئەو خۆراکانەی مەترسیدارن بۆ سەگ
 
1- شوکولاتە: مادەی "تیۆ برۆمین"ی تێدایە کە سەگەکە تووشی ژەهراویبوون دەکات، نیشانەکانی ژەهراویبوون: رشانەوە، سکچوون، دڵەکوتێی توند، لەرزین و لە حاڵەتی خراپدا مردن.
2- شیر و بەرهەمەکانی: زۆربەی سەگەکان ناتوانن لاکتۆز (شەکری شیر) هەرس بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی سکچوون و کێشەی هەرس.
3- ترێ و مێوژ : تەنانەت بڕێکی زۆر کەمیش دەتوانێت ببێتە هۆی سستبوونی کتوپڕی گورچیلەکان. نیشانەکانی: رشانەوە، بێهێزی و کەمبوونەوەی میزکردن.
4- پیاز و سیر: ئەمانە دەبنە هۆی تێکشکاندنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنی دروست دەکەن. کاریگەرییەکەی لەوانەیە دوای چەند رۆژێک دەربکەوێت. نیشانەکانی: بێهێزی، هەناسەبڕکێ و رەنگپەڕینی پووک.
5- کحول :  کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر مێشک و جگەری سەگ هەیە، تەنانەت بڕێکی کەمیشی مەترسیدارە.
6- ئەڤۆکادۆ : ماددەیەکی تێدایە بە ناوی "پێرسین" کە دەتوانێت ببێتە هۆی رشانەوە و سکچوون. ناوکەکەشی مەترسیی خنکانی هەیە.
7- ئێسکی کوڵاو:  ئێسکی کوڵاو بە ئاسانی دەشکێت و دەبێتە پارچەی تیژ، کە دەتوانێت ببێتە هۆی بریندارکردنی ناوەوەی کۆئەندامی هەرس و ریخۆڵەکانی یان گیران لە گەروو و ریخۆڵەدا.
8- کافایین: لە قاوە، چا، خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکاندا هەیە. کاریگەرییەکەی وەک شوکولاتە وایە و مەترسیدارە بۆ دڵ و سیستمی دەماری سەگ.
9-هەویر: هەویری دەکرێت لەناو گەدەی سەگدا هەڵبێت و ببێتە هۆی ئازارێکی زۆری گەدە، هەروەها کحولیش بەرهەم دەهێنێت.
10- خۆراکی چەور و سوێرکراو: وەک چپسی پەتاتە، خواردنی سوورکراوە و پاشماوەی خواردنی چەور. دەتوانن ببنە هۆی هەوکردنی پەنکریاس  و ژەهراویبوون بە خوێ.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.