تەندروستی
خانمان نۆرەیان گرتووە بۆ پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک لە سەنتەری مەمک لە سلێمانی. وێنە: رووداو
رووداو - تەندروستی
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، ساڵی رابردوو رۆژانە 127 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2023، ژمارەکە زیاد بووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق کە دەست رووداو کەوتوون، ساڵی رابردوو 46 هەزار و 390 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراون؛ ئەمەش بە گوێرەی بەراوردکاریی لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق، واتە لە رۆژێکدا 127 تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداوی ناردووە، لە ساڵی 2024 دا 46 هەزار و 390 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەکاتێکدا لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبوو تۆمارکرابوون.
ئاماری تۆمارکراوی تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵی 2024 بەم شێوەیە بووە:
- هەولێر: 3194 توشبووی تۆمارکراو
- کەربەلا: 1878 توشبووی تۆمارکراو
- بەغدا: 11642 توشبووی تۆمارکراو
- نەجەف: 2028 توشبووی تۆمارکراو
- سلێمانی: 2913 توشبووی تۆمارکراو
- بابل: 2527 توشبووی تۆمارکراو
- بەسرە: 3558 توشبووی تۆمارکراو
- قادسییە: 1492 توشبووی تۆمارکراو
- واست: 1570 توشبووی تۆمارکراو
- دیالە: 1836 توشبووی تۆمارکراو
- ئەنبار: 1900 توشبووی تۆمارکراو
- کەرکووک: 1700 توشبووی تۆمارکراو
- موسەننا: 839 توشبووی تۆمارکراو
- زیقار: 2090 توشبووی تۆمارکراو
- دهۆک: 1283 توشبووی تۆمارکراو
- میسان: 1048 توشبووی تۆمارکراو
- نەینەوا: 3234 توشبووی تۆمارکراو
- سەلاحەدین: 1256 توشبووی تۆمارکراو
- بیانییەکان: 402 توشبووی تۆمارکراو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ