تادێت ژمارەی تووشبووانی سوورێژە لە ئەمریکا چەند هێندە زیاد دەبێت

27-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 884 تووشبووی سوورێژە لە ئەمریکا تۆمارکراون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیاترە.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، لە 30 ویلایەتی ئەمریکا بە چڕی نەخۆشییەکە بڵاوبووەتەوە و سێ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەپێی ئامارەکان، لە ساڵی رابردوو 285 تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون، بەڵام تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا بووە بە 884 تووشبووی تۆمارکراو.
 
ناوەندە ئەمریکییەکەش جەخت لە کوتان بە ڤاکسینی سوورێژە دەکاتەوە و بە تاکە رێگەی پێشگیریکردن لە نەخۆشکەوتن و مردن بەهۆی سوورێژەی دادەنێت.
 
ئەگەر منداڵ ڤاکسینی سوورێژە وەرنەگرێت، ئاساییە؟
 
د. گەشبین کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە چاوپێکەوتنێکدا بە رووداوی راگەیاندووە، سوورێژە نەخۆشییەکی قورسە و نیشانەکان رەنگە 7 بۆ 10 رۆژ بخایەنێت و دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی تووندی سییەکان، گوێ و پەردەی مێشک بن، هەر بۆیە رەنگە بەهۆیانەوە گیانلەدەستبدەن.
 
روونیشی کردەوە، منداڵ دوو ژەم ڤاکسینی سوورێژە وەردەرگرێت کە ژەمی یەکەم لە تەمەنی 12 بۆ 15 مانگییەوە دەکرێت و ژەمی دووەم لە تەمەنی 4 بۆ 6 ساڵیدا دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.