رووداو - تەندروستی
دوو پزیشکی کورد پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی عەرەبی لە پسپۆڕیی وردی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆی منداڵان، بەدەستهێنا.
د. بەیار عەبدوڵڵا و د. هێمن باجەلان بوونە یەکەم دوو پزیشکی کورد کە بڕوانامەی ئەو پسپۆڕییە لە بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنن، د. بەیار بە پلەی یەکەم و د. هێمن بە پلەی دووەم ئەم پسپۆڕییەیان بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ سێشەممە 27-5-2025 لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال هەردووکیان میوان بوون، د. بەیار رایگەیاند، ئێستا ئەو پسپۆڕییە لە چوار سەنتەری راهێنان لە وڵاتانی میسر، عێراق و سعودیە دەخوێندرێت کە پسپۆڕییەکی دەگمەنە و وردیی زیاتر بە چارەسەرییەکان دەبەخشێت.
د. بەیار عەبدوڵڵا بە رووداوی راگەیاند، بەم پسپۆڕییە وردە باشتر کەیسە ئالۆزەکان چارەسەر دەکەین، لە هەرێمی کوردستان رۆژانە نەخۆشی منداڵ هەن کە نەخۆشییەکەیان ئالۆزە و پێویستی بە پسپۆڕیی تایبەتە بۆ ئەوەی چارەسەرییان بکرێت.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت: بەم پسپۆڕییە پەیوەندییەکی باشمان دروستکردووە لەگەڵ پسپۆڕانی وڵاتانی دیکە و توانیومانە بە هاوبەشی لە ماوەی بۆردەکەماندا چەندان نەشتەرگەریی دەگمەن و ئاڵۆز بکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ