سەرپەرشتیاری زانستیی ئەنتیتۆباکۆ: زۆرینەی بەشداربووان تەمەنی سییەکانیان لەخۆیان گەورەتر بووە

27-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
تیمێکی ئەنتیتۆباکۆ پشکنین بۆ بەشداربوویەکی پڕۆژەکە دەکات.
تیمێکی ئەنتیتۆباکۆ پشکنین بۆ بەشداربوویەکی پڕۆژەکە دەکات.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرپەرشتیاری زانستی ئەنتیتۆباکۆ لەنێو نەخۆشخانەی پار کە ئەمساڵ کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لەوێ بوو، رایدەگەیێنێت: ''بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەی بەشداربووان تەمەنی سییەکانیان 10 ساڵ لە تەمەنی خۆیان زیاتر بووە''.
 
د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و سەرپەرشتیاری زانستیی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دەڵێت: ئەو بەشداربووانەی پێویست بوایە، پشکنینی خوێن و پشکنینی تیشکیان بۆ کردوون، زۆرجاریش بەشداربووان تووشی شۆک دەبوون کە دەیانزانی تەمەنی سییەکانیان زۆر لە تەمەنی خۆیان گەورەترە.
 
بە درێژایی ماوەی کلینیکەکە لە نەخۆشخانەی تایبەتی 'پار'ـە، پزیشکی پسپۆڕی سنگ و هەناسە، پزیشکی گشتی و تیمی پەرستاریی راهێندراو هەبوون، هەروەها ئامێرە پزیشکییە پێویستەکان بۆ پشکنین و چارەسەری بەشداربووان دابینکرابوون.
 
لەکۆی نزیکەی 15 هەزار کەس لە رێوڕەسمەکەدا 100 کەس لەو کەسانەی وازیان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هێناوە بەشداردەبن، بەشداربووەکان هەموو تێستیان بۆ کراوە و پاکبوونەتەوە لە نیکۆتین، هەموو ئەو کەسانە ئامادەی ڕێوڕەسمەکەن کە تێیدا کەسێك بە تیروپشک دەبێتە براوەی یەکەم و ئۆتۆمبێلێكی سفر کیلۆمەتری شێری.
 
تیروپشکی براوەی ئۆتۆمبێل کە بۆ 100 کەس دەکرێت و کەسێك ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دەردەچێت بەشێوەی راستەوخۆ لە بەردەم ئامادەبووان دەکرێت، ناوی هەموو بەشداربووەکان کە وازیان هێناوە دەخرێتە نێو بۆکسێكی شووشە، کەسێك براوەکە هەڵدەبژێرێت و ناوەکە دەردەهێنێت، براوەکە دەبێتە خاوەنی ئۆتۆمبێل.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو خانمی بەساڵاچوو کووپی چایان بەدەستەوەیە.

توێژینەوەیەک: بەساڵاچووان زیاتر چا بخۆن نەک قاوە

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا لەسەر چا و قاوە بۆ تەندروستیی ئێسکەکانی بەساڵاچووان کراوە و دەریدەخات، بەساڵاچووان زیاتر سوود لە چا دەبینن وەک لە قاوە بۆ ئەوەی لە پووکانەوەی ئێسکەکانیان دوور بن.