جۆرێکی رۆن نابێت بەهیچ شێوەیەک بخورێت

27-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. چیمەن ساڵح لەگەڵ دکتۆر لونا خالید.
د. چیمەن ساڵح لەگەڵ دکتۆر لونا خالید.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی باسی چەند جۆرێکی رۆن ''زەیت'' دەکات و رایدەگەیێنێت: هیچ رۆنێک نابێت بقرچێنرێت و هەر رۆنێکیش دووکەڵی لێبەرز بووەوە، نابێت بخورێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 27-7-2025 د. چیمەن ساڵح، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی لە بووڵتەنی تەندروستیدا باسی رۆنی دووگی کرد و گوتی، دووگ 45٪ـی چەوریی ناتێری تێدایە کە هاوشێوەی زەیتی زەیتوونە و ئەگەر بە تەنیا بکوڵێندرێت و بخورێت سوودی هەیە، بەڵام ئەگەر دووگ بسووتێندرێت ئەوا زیانی دەبێت.
 
د. چیمەن ساڵح دەڵێت، ''جەستە هەموو جۆرە رۆنێکی پێویستە، بەڵام جۆرێکی زەیت هەیە کە فیلتەر کراوە و پاکدەکرێتەوە، پاشان دووبارە بەرهەمدەهێندرێتەوە و دەفرۆشرێت. چۆنیەتیی ناسینەوەشی ئەستەمە و پێویستە کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی خۆراکدا تێپەڕ ببێت''.
 
ئەو گوتی، ''رۆنە تووندەکان بە هەموو شێوەیەک خراپن، واتا ئەو رۆنانەی رووەکین و تووند کراونەتەوە کە لەسەریان نووسراوە هایدرۆجینەیتد''، هەر بۆیە بەکارهێنانی زەیت بە باشتر دادەنێت، بەڵام هەڵنەگیرێت و نەقرچێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند جۆرێکی بەکتریا.

ئایا بەکتریا هەیە سوود بە جەستە بگەیێنێت؟

پسپۆڕێکی مایکرۆبایۆلۆژی باسی بەکتریا یان (میکرۆب)ـە سوودبەخشەکانی جەستە دەکات و دەڵێ، هەموو بەکتریایەکان زیانبەخش نین و لە راستیدا زۆربەیان پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستیی مرۆڤ. ئەم وردەزیندەوەرە بەسوودانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەرگری، هەرسکردن، میتابۆلیزم و هاوسەنگی فیزیۆلۆژیی گشتیدا.