FDA: رێگەیەکی نوێ بۆ پێدانی ئەنسۆلین بە تووشبووانی شەکرە پەسندەکرێت

27-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئامێرێکی نوێ کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیک ئەنسۆلین بۆ تووشبووانی جۆری دووەمی شەکرە دابیندەکات بەردەستدەخرێت. 

ناوەندەکە ئاماژە بەوەدەکات، لەبری دەرزی و پشکنینی زووزووە بۆ ئاستی شەکر لە خوێن، ئەم ئامێرە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چاودێری ئاستی شەکر دەکات و لەکاتی پێویست ئەنسۆلین دەنێرێتە نێو خوێن ئەمەش جیاوازە لە رێگەکانی دیکەی پێدانی ئەنسۆلین.
 
دکتۆر میشێل تارڤەر، بەڕێوەبەری سەنتەری ئامێر و تەندروستیی تیشکی لە FDA دەڵێت، ''ئەم ئامێرە نوێیانە دەتوانن تەندروستی و کوالێتیی ژیانی ئەو کەسانە باشتر بکەن کە رۆژانە لەگەڵ نەخۆشییە درێژخایێنەکان دەژین''. 
 
بە گوێرەی ناوەندەکە، Omnipod 5 insulin ناوی ئامێرەکەیە، بەشێوی چەسپ بەسەر جەستە دەلکێندرێت و لە رێگەی دەرزیەکی بچووکی هاوشێوەی کانیولا کە دەڕواتە نێو جەستە پشکنینی ئاستی شەکر لە خوێن دەکات و ئەنسۆلین دابیندەکات. 
 
بە پێی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، زیاتر لە 38 ملیۆن تووشبووی شەکرە لە ئەمریکا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.