تەندروستی
ژیناو - کارمەندێکی ڤێتێرنەری رشاندن بۆ شوێنی ئاژەڵان دەکات بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون.
رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی دهۆک ئاشکرای دەکات، لەدوای جەژنی قوربانەوە چەندان گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون هەبوون و هەندێکیشیان لە بەغداوە پشتڕاست کراونەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-8-2025 د. بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستن لە تەندروستیی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە بەدواداچوون و پشکنینی ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ ئاژەڵ و گۆشتەکەیدا هەیە و چەندان تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سنووری دهۆک لە بەغداوە پشتڕاست کراونەتەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە رانەگەیێندراون.
د. بەختیار ئەحمەد نەیشاردەوە کە ''نەخۆشییەکە ئێستاش هەیە و بڵاو دەبێتەوە، زۆرینەی ئەوانەی بە گومانلێکراوی نەخۆشییەکەش دەستنشیانکراون گۆشتفرۆش بوون''.
هەر ئەمڕۆ د. فەرەیدوون حەمەد قادر، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەندامی لیژنەی باڵای تای خوێنبەربوون بە رووداوی گوت، ئەو هەڵمەتە فراوانەی کە کراون، کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست رووداو کەوتوون، لە هەڵمەتەکانی ڤێتێرنەری بۆ بنبڕکردن و پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون، لەماوەی نێوان 15ـی نیسان تاوەکو 2ـی تەممووزی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان تیمەکان دوو هەزار و 622 گوندیان بەسەر کردووەتەوە؛ ملیۆنێک و 758 هەزار و 153 مەڕ و 489 هەزار و 486 بزن و 36 هەزار و 618 ئاژەڵی گەورە شۆردراونەتەوە؛ جگە لەوەش دەرزیی دژەقڕکەر لە زیاتر لە 362 ئاژەڵ دراوە؛ 14 هەزار و 134 خاوەن ئاژەڵیش لەو هەڵمەتانە سوودمەند بوون.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست رووداو کەوتوون، لە هەڵمەتەکانی ڤێتێرنەری بۆ بنبڕکردن و پێشگیریکردن لە تای خوێنبەربوون، لەماوەی نێوان 15ـی نیسان تاوەکو 2ـی تەممووزی ئەمساڵدا، لە هەرێمی کوردستان تیمەکان دوو هەزار و 622 گوندیان بەسەر کردووەتەوە؛ ملیۆنێک و 758 هەزار و 153 مەڕ و 489 هەزار و 486 بزن و 36 هەزار و 618 ئاژەڵی گەورە شۆردراونەتەوە؛ جگە لەوەش دەرزیی دژەقڕکەر لە زیاتر لە 362 ئاژەڵ دراوە؛ 14 هەزار و 134 خاوەن ئاژەڵیش لەو هەڵمەتانە سوودمەند بوون.
لەبارەی ئاماری نەخۆشییەکە لە هەرێمی کوردستان، تەنیا 6 تووشبووی تای خوێنبەربوون پشتڕاستکراونەتەوە. لەو 6 تووشبووە، تووشبوویەک بەهۆی سەختیی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە و حاڵەتەکانی دیکە بە تەواوی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. لە مانگی حوزەیرانیش تووشبوویەک لە سلێمانی راگەیێنرا کە پیاوێکی 41 ساڵ بوو.
چۆن مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵ دەکەی؟
* ئەو ئاژەڵانە هەڵبژێرە کە گەنە، مێش و مەگەزیان پێوە نییە.
* لەکاتی سەربڕیندا دووربکەورەوە لە شوێنەکە و با هیچ بەرکەوتەیەکت لەگەڵ گۆشت و پاشماوەی ئاژەڵەکە نەبێت.
* پێش سەربڕین و دوای سەر بڕین پشکنین بۆ ئاژەڵە بکرێت.
کاتێک گۆشتەکە دەبەیتەوە ماڵەوە
* بە دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت گۆشتەکە لەت لەت بکرێت.
* ئەو چەقۆیەی بەکاردێت واباشترە فڕێ بدرێت یاخود دوای کارەکە بە فاست بشۆردرێت.
* سەرجەم خوێن و پاشماوەکان بخرێنە نیو کیسە و لە شوێنی تایبەت فڕێ بدرێن.
* لەکاتی بەرکەوتن بە گۆشتەکە دەستەکان بشۆردرێن و دەست نەبرێت بۆ دەم لووت.
* راستەوخۆ بیخەرە نێو بەفرگر بۆماوەی 24 کاژێر.
* دواتر بیخەرە نێو ساردکەرەوە بۆ ئەوەی خاو ببێتەوە.
* چەند کاژێرێک بیکوڵێنە یاخود بیکە بە کەباب و بیبرژێنە ئاساییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ