گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان: نەخۆشخانە و نۆرینگەکان پابەندنین رەچەتەکانیان بکەن بە ئەلیکترۆنی

27-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. ئامانج وەفایی.
دکتۆر لونا خالید - د. ئامانج وەفایی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت، نەخۆشخانە و نۆرینگەکان پابەندنین بە نووسینی رەچەتە بە ئەلیکترۆنی و ئێستاش هەر بە دەست دەیاننووسن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-8-2025 د. ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تەنیا لە شاری سۆران نەخۆشخانەیەک رەچەتە بە ئەلیکترۆنی دەنووسێت و لە هیچ نەخۆشخانەیەکی دیکە ئەوە ناکرێت. 
 
د. ئامانج وەفایی جەخت لەوە دەکاتەوە، کارکردن بۆ پابەندبوون بە بەئەلیکترۆنیکردنی رەچەتە پزیشکییەکان، پێویستی بە هاوئاهەنگییە و دەبێت لە هەموو لایەکەوە کاری لەسەر بکرێت.
 
جەختیشی لەوە کردەوە، جگە لە دەرمانە رێگەپێدراوەکان، نابێت دەرمان بەبێ رەچەتە بدرێت بە نەخۆش.
 
دەستوخەتی پزیشکان لە نووسینی رەچەتەی پزیشکی تائێستا کێشەیە لەنێو پزیشکان و سەرەڕای بڕیاری قەدەخەکردنی دەستنووس و دەرکردنی بڕیاری نووسینی رەچەتەی پزیشکی بە ئەلکترۆنی. لەلایەن سەندیکای پزیشکان لە ساڵی 2023، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەکراوە و هەندێک لە پزیشکەکان بە دەست رەچەتەکانیان دەنووسن. ئەمەش کێشەی بۆ هاونیشتمانییان دروستکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە