خانمە نەشتەرگەرێکی کورد دەبێتە نوێنەری خانمانی نەشتەرگەری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

27-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، ئەم مانگە مانگی خانمە لە بواری پزیشکیدا و بۆ ئەم مەبەستەش چەندان خانمی نەشتەرگەر هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیی ناوچەکانیان بکەن لە ئاڵووگۆڕکردنی زانست و زانیاری پزیشکی و هاوئاهەنگیکردن لە بەخشینەوەی نوێترین داهێنانەکانی بوارەکانیان. 
 
د. رێوان حوسێن، پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی مەمک لەلایەن کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی ئەمریکییەوە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا دەکرێت و ئەو هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی نوێنەری ناوچەکەیان بکات لە هاوئاهەنگیی زانیارییە پزیشکییەکان و تێکەڵاوکردنی ئەزموونەکانیان. ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 بە رووداوی راگەیاند، ئەو خانمە پزیشکانە هەڵدەبژرێن کە ئەندامن لەو کۆمەڵەیە و کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەبووە.
 
د. رێوان حوسێن دەڵێت: ساڵانە ئەو کۆمەڵەیە چەند خانمێکی پزیشک هەڵدەبژێرێت بەپێی ئەو کار، چالاکی و کاریگەرییانەی هەیانبووە لە ماوەی ساڵەکەدا. هەروەها دەشڵێت، لە ساڵی 2020ـەوە بەشدارە لەگەڵ ئەو کۆمەڵەیە و چەندان چالاکیی پزیشکی لەگەڵیاندا کردووە.
 
ئەو خانمە پسپۆڕە کە چاکبووەوەیەکی نەخۆشییەکەیە، ئەزموونی خۆی بۆ رووداو باس کردووە و لێرەوە چاوپێکەوتنەکەی ببینە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە